ڕاپۆرتی سەفەری شاندی نێردراوی زانکۆی کوردستان بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق
بە مەبەستی گەشە پێدانی هاوکارییە زانستییە نێونەتەوەییەکانی زانکۆی کوردستان شاندێک بە سەرۆکایەتی دوکتۆر فەردین ئەخلاقیان، سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە بەرواری ۲۱ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی سەفەریان کرد بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق و سەردانی زانکۆەکانی کۆیە، سۆران، دهۆک و ڕاپەڕینیان کرد.
سەردانی زانکۆی کۆیە
ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی ڕێبەندان ئەم شاندە بۆ یەکەم جار سەردانی زانکۆی کۆیە لە شاری کۆیەیان کرد. یەکەمین دانیشتنی هاوبەش لە گەڵ زانکۆی کۆیە لە نووسینگەی پرۆفسور وەلی مەحموود، سەرۆکی ئەم زانکۆیە و بە بەشداری ئەنجومەنی زانکۆی کۆیە و ڕاوێژکاری فەرهەنگی ئێران لە هەولێر بەڕێوە چوو و لەم دانیشتنەدا تەوەرەکانی پێوەندی گرتن بۆ بەڕێوەبردنی خولی فێرکاری لە ئاستی کارناسی باڵا و دوکتۆرا، کەڵک وەرگرتن لە کەرستەی تاقیگەکانی یەکدی، ئەنجامی پرۆژەگەلی هاوبەش و بەڕێوەبردنی خولی پاش قۆناغی دوکتۆرای هاوبەشی نێونەتەوەیی، خرایە بەر باس و وت و وێژی لە سەر کرا.
لە سەرەتای ئەم دانیشتنە دوکتۆر عوسمان عەزیزی و پرۆفسور ڕەحمەت سادقی تواناییە زانستییەکانی زانکۆی کوردستانیان پێناسە کرد. پاشان سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشنیاری کرد کۆنفڕانسێکی فیزیک بە شێوەی هاوبەش لە لایەن زانکۆکانی کۆیە و کوردستان و دوو زانکۆی دیکەی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە بچێت کە لە لایەن شاندی زانکۆی کوردستانەوە پێشوازی لێ کرا.
دواتر سەردانێکیش لە تاقیگەکانی ئەم زانکۆیە کرا کە جێگری لێکۆڵینەوە و سەرۆکی تاقیگەی ناوەندی زانکۆی کوردستان تێیدا بەشدار بوون و پێیان وابوو لە تاقیگەکانی ئەم زانکۆیە زۆر کەرەستەی پێشکەوتوو هەیە کە دەکرێ لە درێژەی هاوکارییە زانستییەکانی نێوان دوو زانکۆ کەڵکیان لێ وەربگیردرێت.
سەردانی زانکۆی سۆران
ڕۆژی سێشەممە ۲۳ی ڕێبەندان شاندی نێردراوی زانکۆی کوردستان سەردانی زانکۆی سۆرانیان کرد. دانیشتنی هاوبەشی بەرپرسانی هەردوو زانکۆ کاتژمێر ۱۱ لە زانکۆی سۆران بەڕێوە چوو.
لە سەرەتای ئەم دانیشتنەدا دوکتۆر موسلح مستەفا، سەرۆکی زانکۆی سۆران وێڕای بەخێر هاتنی میوانان و ناساندنی بەشدار بووان، خۆشحاڵی خۆی لە سەفەری شاندی زانکۆی کوردستان دەربڕی و پێشوازی لە پەرەپێدانی پێوەندی نێوان هەردوولا کرد.
لە درێژەی ئەم دانیشتنە دوکتۆر فەردین ئەخلاقیان، سەرۆکی زانکۆی کوردستان سپاسی پێشوازی و میوانداری زانکۆی سۆرانی کرد و خۆشحاڵی خۆی لە گەشە پێدانی هاوکاری نێوان هەردوو زانکۆ دەربڕی و هەروەها نوێنەرانی هەردوولا زانکۆەکانی خۆیان بۆ ئامادە بووان پێناسە کرد.
لەم دانیشتنەدا بەڕێوەچوونی خولی قۆناغی پاش دوکتۆرای هاوبەش کە پێشتریش جێگری لێکۆڵینەوە و دایرەی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی زانکۆی کوردستان دەقی گرێبەستەکەیان ئامادە کردبوو، لە لایەن دوکتۆر ڕەحمەت سادقی و دوکتۆر عەبدوڵا حەسەن زادە بۆ بەرپرسانی زانکۆی سۆران شەرح و ڕاڤە کرا. ئەم باسە لە لایەن بەرپرسان و هەروەها سەرۆکی زانکۆی سۆران پێشوازی لێ کرا کە لە ئاکامی ئەم دانیشتنەشدا بڕیار درا خاڵە دیاری کراوەکانی ئەم گرێبەستە بەم زوانە دەست پێ بکات و بەڕێوەبچێت.
لە کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنە، سازشنامەی هاوکاری زانستی دوو زانکۆ واژۆ کرا. لەم دانیشتنەدا باس و وت و وێژ کرا لە سەر بەڕێوەچوونی خولە هاوبەشەکان لە ئاستی کارناسی باڵا و دوکتۆرا، کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەکانی تاقیگەکانی یەکدی و هەروەها بەڕێوە بردنی پرۆژەگەلی هاوبەش و خولەکانی پاش قۆناغی دوکتۆرا.
سەردانی زانکۆی دهۆک
لە درێژەی سەفەری شاندی زانکۆی کوردستان بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕۆژی چوارشەممە ۲۴ی ڕێبەندان سەردانی زانکۆی دهۆک لەو شارەیان کرد و دانیشتنی هاوبەشیان لە گەڵ بەرپرسانی ئەم زانکۆیە بەڕێوە برد.
لە سەرەتای ئەم دانیشتنەدا پرۆفسۆر موسلح دهۆکی سەرۆکی زانکۆی دهۆک وێڕای بەخێر هاتنی ئەم شاندە، لە سەر پتەو کردنی پێوەندییەکانی دوو لایەنەی زانکۆکانی دهۆک و زانکۆی کوردستان داکۆکی کرد. پاش ناساندی دوو زانکۆ، باسگەلێک لە مەڕ ڕێگاکانی پتەو کردنی هاوکاری زانکۆکان لە لایەن سەرۆک زانکۆکانەوە ئاراستە کرا.
لە کۆتایی بەرپرسانی زانکۆ، سەردانی کۆلێجی کشت و کاڵی زانکۆی دهۆکیان کرد و هەروەها چاویان لە لێکۆڵینەوەکانی خوێندکارانی ئەو کۆلێجە کرد.
سەردانی زانکۆی ڕاپەڕین
لە دواهەمین ڕۆژی سەفەری شاندی زانکۆی کوردستان بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق، پێنجشەممە ۲۵ی ڕێبەندان پاش سەردانی سێ زانکۆی گرینگی دەوڵەتی، سەردانی زانکۆی ڕاپەرینیشیان کرد.
تاکوو ئێستا زانکۆی کوردستان لەچاو زانکۆکانی هەرێمەوە زۆرترین هاوکاری زانستی لە گەڵ زانکۆی ڕاپەڕین بووە کە بۆ وێنە بەڕێوە بردنی خولە هاوبەشەکان لە بەشی ئەندازیاری کشت و کاڵ و هەروەها کۆنفڕانسی هاوبەشی کوردی- فارسی لەو کارانەن.
لەم چاوپێکەوتنەدا کە سێ کاتژمێری خایاند، سەبارەت بەو دوو بابەتەی کەپێشتر وترا و هەروەها سەبارەت بە بەڕێوە بردنی خولی هاوبەشی قۆناغی پاش دوکتۆرا باس کرا. سەرۆکی هەردوو زانکۆ دوکتۆر فەردین ئەخلاقیان و دوکتۆر موەفەق داکۆکیان کرد لە سەر زۆرتر کردنەوەی هاوکارییە زانستییەکان بە تایبەت ئەنجام دانی لێکۆڵینەوەی هاوبەش.
لە کۆتایی ئەم سەفەرەدا شاندی زانکۆی کوردستان لە میوانداری و پێشوازی گەرمی زانکۆکانی دهۆک، کۆیە، سۆران و ڕاپەڕین ڕێزیان گرت.
ئیدارەی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی زانکۆی کوردستان سپاسی دوکتۆر فەردین ئەخلاقیان دەکات بە بۆنەی ئەرک و ماندوو بوونی لە ماوەی کاربەدەستی و لە ئەستۆ بوونی سەرۆکایەتی زانکۆی کوردستان و سەربەرزی و سەرکەوتنی زۆرتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.