بە پێ بڕیاری وەزیری زانستی ئێران; سەرپەرشتی زانکۆی کوردستان دەست نیشان کرا
بە
پێ هەواڵی دایرەی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان, بە بڕیاری وەزیری
زانست, پرۆفسۆر ڕەحمەت سادقی وەکوو سەرپەرشتی زانکۆی کوردستان دەست نیشان کرا.
لە حوکمی وەزیری زانست دا هاتووە:
بە لەبەرچاوگرتنی بە شارەزایی و ئەزموونە بەنرخەکانی بەڕێزتان, بە پێ ئەم حوکمە وەکوو سەرپەرشتی زانکۆی کوردستان دیاری دەکرێن.
چاوەڕوان
دەکرێ بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئەزموونەکانی لێژنەی زانستی و هەروەها کۆمەڵەی خێرخوازانی پشتیوانی فێرکاری باڵا, ئەرکی سەرپەرشتی زانکۆ بە پێ یاسا و سیاسەتەکان و ئەرکە دیاری کراوەکان بۆ ئەو زانکۆیە بەڕێوە ببەن.
دوکتۆر ڕەحمەت سادقی لە ساڵی ۱۳۵۵ هەتاوی لە شاری مەریوان لە دایک بووە.
ناوبراو
بەڵگەنامەی دوکتۆرای کیمیای لە بەشی کیمیای فیزیک لە زانکۆی تەورێز وەرگرتووە و ئێستاش ماموستای کۆلێجی زانستی زانکۆی کوردستانە.
بەڕێوەبەرایەتی
کاروبارە لێکۆڵینەوەییەکان و هەروەها بەڕێوەبەرایەتی دایرەی پێوەندی زانکۆ
و سەنعەت لە ساڵەکانی ۸۴ تا ۹۴ ی هەتاوی بەشێک لە ئەزموونە بەنرخەکانی سەرۆکی نوێ زانکۆی کوردستانە.
بەڕێزیان هەروەها لە ڕەزبەری ۱۳۹۴ تا ئێستا سەرۆکایەتی بنکەی هەڵکەوتوانی پارێزگای کوردستانی لە ئەستۆ بووە.
هەروەها
وەرگرتنی بایەخی تایبەتی لێکۆڵینەوەی ماموستایانی لاو لە بنکەی هەڵکەوتوانی نەتەوەیی ئێران لە ساڵی ۱۳۸۶ی هەتاوی و هەڵبژاردنی ئەو وەکوو کیمیازانی هەڵکەوتووی وڵات لە ساڵی ۱۳۹۴ لە لایەن کۆمەڵەی کیمیای ئێران ژمارەیێکی دیکەن لە ئەزموون و شانازییەکانی سەرۆکی نوێی زانکۆی کوردستان.
لە پێشینە زانستییەکانی دیکەی دوکتۆر سادقی دەتوانین ئاماژە بکەین بە بەڕێوەبردنی ۱۰ گەڵاڵەی لێکۆڵینەوەیی, چاپی ۱۳۹ وتار
لە
ژۆرناڵە نێونەتەوەییەکان, پێشکەش کردنی ۷۰ وتاری کونفڕانسی, چاپی کتێبێکی زانکۆیی و هەروەها بەشداری لە نووسینی کتێبێک بە زمانی ئینگلیزی لە لایەن بڵاوگەی ئیشپرینگرەوە.
ڕێنوێنی ۵ تێزی دوکتۆرا و ۲۵ نامیلکەی کارناسی باڵا لە دیکەی چالاکییە زانستی و لێکۆڵینەوەییەکانی ئەو بەڕێزەیە.
وەزیری زانست هەروەها لە نامەیێکی جیاوازدا ڕێزی گرت لە ئەرک و ماندوو بوونی دوکتۆر فەردین ئەخلاقیان سەرۆکی پێشووی زانکۆی کوردستان.