عمومی | دانشگاه کردستان

هاوکاری پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەری سلێمانی و هەولێر لە گەڵ زانکۆی کوردستان

بە ڕاپۆرتی بەشی پێوەندیە گشتیەکانی زانکۆی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەمە (۱۴ی گەلاوێژ) شاندێک لە پەیمانگاکانی زانستی کۆمپیوتەری بابانی سلێمانی و قەڵا و منارەی هەولێر سەردانی زانکۆی کوردستانیان کرد و لە گەڵ جێگرەکان و بەڕێوەبەری کاروباری نێونەتەوەیی زانکۆی کوردستان لە مەڕ سازکردنی پێوەندی نێوان هەردوو زانکۆ باس و وت و وێژیان کرد.


لەم چاوێێکەوتنەدا شاندی عێراقی خوازیاری سازکردنی پێوەندی و کەڵک وەرگرتن لە دەفرایەتیەکانی زانکۆی کوردستان بوون و کاربەدەستانی زانکۆی کوردستانیش پێشوازیان لەم داخوازیە کرد.


هاوکاری زانستی نێوان دوو زانکۆ و بەڕێوەبردنی خولی فێرکاری لە زانستی کۆمپیوتەر بۆ خوێندکاران و خولی فێرکاری لە بواری کۆمپیوتەر، فیزیک و بیرکاری بۆ ماموستایان، تەوەری سەرەکی وت و وێژەکان بوو.


بڕیارە گرێبەستی هاوکاری نێوان دوو زانکۆ لە داهاتووی نزیکدا واژۆ دەکرێت.


لە درێژەشدا، ئەم شاندە سەردانی بەشە جۆر بە جۆرەکانی زانکۆی کوردستانیان کرد.