عمومی | دانشگاه کردستان

زانکۆی کوردستان لە نێو ۱۷۰ زانکۆی ئێران پلەی ۲۹ ی بە دەست هێنا

دوکتۆر کیومەرس کەرەمی لە وت‌و‌وێژ لە گەڵ هەواڵنێری پێوەندیە گشتیەکانی

زانکۆی کوردستان وتی: سیستەمی هەڵسەنگاندن و پلەبەندی ڤێبۆمێتریکس کە لە

وڵاتی ئێسپانیا دایە بە پێی ژمارەی ئاماژە دان وکەڵک وەرگرتن لە وتاری

ئەندامانی لێژنەی زانستی زانکۆی کوردستان لە گووگل ئێسکولار لە ساڵی ۲۰۱۹ پێنج هەزار زانکۆی جیهانی پلەبەندی کردووە.

ئەو ڕایگەیاند: بەختەوەرانە زانکۆی کوردستان لە نێوان ئەم زانکۆگەلەدا

پلەی ۱۵۵۳ بە دەست هێنا و لە نێو ۱۷۰ زانکۆی ئێرانیش پلەی ۲۹ ی بە دەست هێناوە.

دوکتۆر کەرەمی ئاماژەی بۆ گرینگایەتی ئەم دەستکەوتە و کاریگەر بوونی لە

داهاتووی زانکۆ کرد و وتیشی: ئەم دەستکەوتە دەبێتە هۆی هەڵبژاردنی زانکۆ لە لایەن خوێندکاران و لێژنەی زانستی و جگە لەوەش لە پێوەندیە نێونەتەوەییەکانیشدا کاریگەری زۆری دەبێت و هاوکاریە نێونەتەوەییەکان پتەوتر دەکات.

ناوبراو لە کۆتاییشدا لە پێک هێنانی گرووپێکی ڕاوێژکار بریتی لە سەرۆکی

زانکۆی کوردستان، جێگری لێکۆڵینەوەی زانکۆ، جێگری فێرکاری و چەند توێژەری بە ناوبانگ و خاوەن ڕا پێک هاتووە کە هەوڵ دەدەن بۆ بەڕێوە بردنی ئەو کار و بارانە کە دەتوانێ لە بەرز بوونەوەی ئاستی زانستی زانکۆی کوردستان لە جیهاندا ڕەوڵیان هەبێت.