عمومی | دانشگاه کردستان

خولی فێرکاری خوێندکارانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە زانکۆی کوردستان کۆتایی هات

دوکتۆر ڕەحمەت سادقی وێڕای بەخێر هاتنی بەشدار بووان، هاوکاری لە گەڵ زانکۆی گەشی پێدانی مرۆیی بە بۆنەی وە دەست هێنانی پلەی یەکەمی زانستی لە نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا بە شانازیێکی گەورە ناو برد . ناوبراو هەروەها خوازیاری درێژە پێدانی ئەم هاوکاریانەیە و دەڵێت: بە هۆی توانا زانستیەکانی هەردوو زانکۆ، هاوکاری ئەوان دەبێتە هۆی گەشەی زانستی و خزمەت کردنی زۆرتر بە ماموستایان و خوێندکاران.
دوکتۆر ئەمجەد محەمەد عەبدوڵا، یەکێک لە ماموستایانی بەشدار بوو لە بەشی دارایی، وێڕای دەربڕینی ڕێز و سپاسی خۆی لە بەرپرسانی زانکۆی کوردستان بە هۆی پێشوازی باشیان، دەڵێت: واژۆ کردنی گرێبەستی هاوکاری نێوان ئەم دوو زانکۆیە بۆ ئێمە شانازیێکی گەورەیە . ئەو بەم شێوە درێژەی بە باسەکانی دا و وتی: وەکوو یەکەم هەنگاو پاش واژۆ کردنی ئەو گرێبەستە زانکۆی گەشە پێدانی مرۆیی بۆ کۆنگرەی ناودارانی کورد بانگهێشت کرا کە دیسانەوە لێرەوە سپاس و پێزانینی خۆمان بۆ زانکۆی کوردستان ڕادەگەینین.
ناوبراو هەروەها بە بۆنەی بەڕێوە بردنی خولێکی فێرکاری ئاست بەرز بۆ ۳۰ کەس لە خوێندکارانی ئەم زانکۆیە سپاسی زانکۆی کوردستانی کرد و وتیشی: خوێندکارانی بەشدار بووی ئەم خولە شانازی بە بەشداربوونیان دەکەن و زۆر بەم کارە دڵخۆش بوون.
لە درێژەشدا دوکتۆر مومن یاسین ماموستای بەشی کۆمپیوتەری زانکۆی گەشە پێدانی مرۆیی بەشدار بوونی لەم خولەدا وەکوو ئەزموونێکی پڕ بایەخ ناو دەبات و دەڵیت: بە هۆی ئاستی بەرزی زانستی زانکۆی کوردستان، هیوادارین لە درێژەی هاوکاریەکانی نێوان دوو زانکۆ، ئەو دەرفەتەش بۆ خوێندکاران بڕەخسێت کە وەکوو خوێندکاری بەشی ماستەر و دوکتۆرا لەم زانکۆیە درێژە بە خوێندن بدەن.
لە درێژەی ئەم دانیشتنەدا خوێندکارەکانیش سپاسی زانکۆی کوردستانیان کرد و خوازیاری درێژەپێدانی ئەم هاوکاریگەلە بوون . لە کۆتایی لە لایەن زانکۆی کوردستانەوە ڕێز لە هەموو ماموستایان و خوێندکارانی بەشداربوو گیرا.
شیاوی ئاماژەیە لە درێژەی هاوکاریەکانی زانکۆی کوردستان و زانکۆی گەشە پێدانی مرۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق، ۳۰ کەس لە خوێندکاران و ۳ کەس لە ماموستایانی زانکۆی گەشە پێدانی مرۆیی ماوەی یەک حەوتە لە زانکۆی کوردستان بوون و لە خولە فێرکاریەکانی ئەم زانکۆیە کەڵکیان وەرگرت کە ۲۰ کەس لەو خوێندکارانە لە بەشی کۆمپیوتەر و ۱۰ کەسیشیان لە بەشی زمانی ئینگلیزی بەشداریان کردبوو .