عمومی | دانشگاه کردستان

تقدیر رییس دانشگاه توسعه علوم انسانی سلیمانیه از دکتر رحمت صادقی

بەڕێز دوکتۆر ڕەحمەت سادقی/سەرۆکی زانستگای کوردستان

بەڕێزان/لیژنەی سەرپەرشتی یەکەمین کۆنگرەی ناودارانی کورد

بابەت/ پیرۆزبایی

پاش ڕێز و سڵاوی گەرم...

بە ناوی سەرۆکایەتی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە پایتەختی ڕۆشنبیری(سلێمانی) لە هەرێمی کوردستانەوە, جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی خەمخۆرانی نەتەوەی کورد و دڵسۆزانی گەلی کوردستان دەکەین, ئەنجامدانی ئەم کۆنگرە گەورە و پڕ بەهایە بۆ هەموو لایەکمان گرنگییەکی زۆری هەیە, چونکە ئەم جۆرە کارانە زیندوو ڕاگرتنی گەورە و ناودارەکانمانە و شوێن پێ هەڵگرتنیانە و درێژەدانە بە ڕەسەنایەتی و گەورەیی باوباپیرانمان.

ئێمە لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وێڕای دەستخۆشی گەرم بۆ کارە جوانەکەتان, زۆر سوپاستان دەکەین بۆ بانگهێشت کردنمان و بەشداریمان لەم کارە ناوازە و پڕ خزمەتە.

هەروەها لێرەوە پێتان رادەگەینین کە ئێمە وەک ناوەندێکی ئەکادیمی و زانستی کوردستان ئامادەی هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەکین بۆ خزمەتکردن بە بواری فەرهەنگی و رۆشنبیری گەلەکەمان.

دووبارە پیرۆزبایی بەستنی یەکەمین کۆنگرەی ناودارانی کوردتان پێشکەش دەکەین و بە هیوای سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرە.

لە گەڵ رێز و سڵاوماندا...

پ. د. مەریوان ئەحمەد رەشید

سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

*************************************************************************************

جناب آقای دکتر رحمت صادقی / ریاست دانشگاه کردستان

بزرگواران/ هیات برگزار کننده نخستین کنگره مشاهیر کرد

ضمن عرض سلام و احترام

از سوی ریاست دانشگاه توسعه انسانی پایتخت روشنفکری (سلیمانیه) در اقلیم کردستان, بهترین تبریک ها را به پیشگاه شما غمخواران و دلسوزان ملت کرد و کردستان تقدیم می کنیم, برگزاری چنین کنگره بزرگ و باارزشی برای همه ما از اهمیت بسیاری برخوردار است چرا که چنین اقداماتی موجب زنده نگه داشتن نام و یاد بزرگان و مشاهیر شدە و تداوم و پیروی از راه اصالت و عظمت نیاکانمان را در پی دارد.

ما از جانب دانشگاه توسعه  انسانی علاوه بر تقدیم نمودن سپاس و تشکر خود به جهت انجام چنین کار باارزشی, دعوت از این دانشگاە و میزبانی گرم شما و حضورمان در کنگره مشاهیر کرد را، با نهایت تقدیر و تشکر پاس می‌داریم.

همچنین آمادگی خود را بسان  دانشگاه و مرکزی علمی و آکادمیک در کردستان در راە همکاری و هماهنگی‌های لازم و بیشتر در جهت خدمتگذاری در زمینه های فرهنگی و روشنفکری کردها اعلام می داریم.


مجددا تبریک و شادباش خود را جهت برگزاری نخستین کنگره مشاهیر کرد به پیشگاه جنابعالی تقدیم می داریم و بە امید توفیق روزافزون فعالیت‌های کنگرە....


با تقدیم احترام

پروفسور دکتر مریوان احمد رشید

رئیس دانشگاه توسعە انسانی

۲۰۱۹/۷/۲