گرێبەستی هاوکاری نێوان زانکۆی کوردستان و زانکۆی کەرکووک واژۆ کرا
بە پێی هەواڵی دایرەی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، ڕۆژی یەکشەمە(۱۹ جۆزەردان) لە دانیشتنێکدا پرۆفسۆر دوکتۆر سەباح مووسا عەلی بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی کەرکووک گرێبەستێکی هاوکاری زانستی-لێکۆڵینەوەیی پێشکەشی سەرۆکی زانکۆی کوردستان کرد.
لەم گرێبەستەدا داکۆکی کراوە لە سەر ڕێک خستن و گەشە پێدانی هاوکاری نێوان دوو زانکۆ و هەروەها هەر لەم دانیشتنەشدا، پرۆفسۆر ڕەحمەت سادقی، سەرۆکی زانکۆی کوردستان سەرۆکی زانکۆی کەرکووکی بۆ زانکۆی کوردستان بانگهێشت کرد و داوای پتەو کردنی هاوکارییەکانی هەردوولا لە بوارە جۆراوجۆرەکانی کرد.