دووهەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی زمان و وێژەی کوردی و فارسی دەستی پێ کرد
دووهەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی زمان و وێژەی کوردی و فارسی
لە لایەن زانکۆی کوردستان و بە هاوکاری زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی ڕاپەڕین لە زانستگای کوردستان دەستی پێ کرد.بە پێی هەواڵی دایرەی پێوەندییە گشتییەکانی زانستگای کوردستان، دووهەمین
کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی زمان و وێژەی کوردی و فارسی کە لەلایەن زانکۆی کوردستان و بە هاوکاری زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی ڕاپەڕین،
بەڕێوە دەچێت، بە میوانداری زانکۆی کوردستان لە سنە دەستی پێ کرد و ئەمڕۆ و سبەینێ درێژەی هەیە.دەستپێکی ئەم کۆنفڕانسە ئەمڕۆ یەکشەمە ۱۹ی جۆزەردان لە تەلاری دوکتۆر
شاهۆیی لە کۆلێژی کشت و کاڵی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەچێت و پاشانپەنێلی زانستی هاوکات لە دوو تەلاری مەستوورەی ئەردەڵان، فیردۆسی و
هەروەها ژووری ۱۰۱ بەڕێوە دەچێت.لە ماوەی ئەمڕۆ و سبەینێ ۱۴ پەنێلی زانستی بەڕێوە دەچێت و هەروەها ۳۰
وتاریش لە سەر پۆستێر پێشکەش ئەکرێت و ڕێوڕەسمی کۆتاییش ڕۆژی دووشەمە کاتژمێر ۱۰:۳۰ لە تەلاری فیردۆسی بەڕێوە دەچێت.شیاوی ئاماژەیە بە وتەی بەرپرسی لێژنەی زانستیی کۆنفڕانس لە کۆی ۱۳۸ وتار
کە بەڕێ کرابوو، ۱۱۶ وتار قەبووڵ کراوە کە ۴۴ وتار لەوانەی نێردراویدەرەوەی وڵات بوون. هەروەها ۴۳ وتاری قەبووڵ کراو زمانناسییە و ۷۶ وتار
ئەدەبیاتە.