عمومی | دانشگاه کردستان

بەڕێوەچوونی سێمیناری زاگرۆس لە مێژووەوە تا بیرۆکە، لەلایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان

سێمیناری زاگرۆس لە مێژووەوە تا بیرۆکە، لە ڕێکەوتی ۴ی گوڵانی ۹۸ بە بەشداری مامۆستایان، دوکتۆر سامان حەیدەری گۆران، دوکتۆر بێهرووز چەمەن‌ئارا و  فاتێح سەعیدی، لە لایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستانەوە بەڕێوەچوو. ئەم ڕێوڕەسمە بە بەشداریێەکی بەرچاوی لە لایەن، مامۆستایانی زانکۆ و خوێندکارانەوە بەخۆوە بینی کە چەندین باس و تەوەری زانستیی تایبەت خرایە بەرباس و لێکدانەوە، کە ئاماژەیێکی کورت دەکەین بە سەر مژارە سەرەکییەکانی تایبەت بەو سێمینارە.
ئەم سێمینارە پێکهاتبوو لە سێ پەنێلی زانستیی تایبەت بە مژار و تەوەری سەرەکیی بەرنامەکە، کە پەنێلی یەکەم بە بەشداری بەڕێز دوکتۆر ‌‌‌سامان حەیدەری گۆران (زانکۆی کەمبریج) بەڕێوەچوو.
بەڕێز  حەیدەری گۆران، لە سەرەتای باسەکەیان ئاماژەیێکیان‌دا بە چۆنیەتی گەشە کردنی مرۆڤە سەرەتاییەکان و بە تایبەت نێئاندرتاڵەکان و ڕەوتی گۆڕانیان بەرەو هومۆساپییەنەکان.
باسێکی دیکەیان لە سەر ئەشکەوتەکان و دەستکەوت‌گەلێک بوو  کە لەو ڕێگەوە توانراوە بە دەست بێت و ئەشکەوتی شانەدەڕ و سایتێک لە نێزیکی شاری کامیاران‌ وەکوو نموونەیێکی بەرچاوی گرینگ لەو بوارەدا ناوبرد کە دەتوانرێت وەکوو بەڵگەگەلێکی گرینگ کەڵکیان لێ‌ وەربگیردرێت.

بەڕێزیان لە درێژەی باسەکانیاندا، وەڵامی ئەو پرسیارانەیان دایەوە کە ڕوانینی مرۆڤ‌ناسەکان بۆ مرۆڤ چییە و گەشە و ڕاهاتنی مرۆڤ لە سەردەمانی پێش مێژوو و هەروەها جوغرافیای سروشتی و ناوچەیی زاگرۆس بە چ شێوەیێک بووە و جێگە و پێگەی زاگرۆس لەم خوێندنەوەگەلە لە کوێدایە و لە کوێدا  هەڵکەوتووە؟
پەنێلی دووەم بە بەشداری بەڕێز دوکتۆر بێهرووز_چەمەن‌ئارا (سەرۆکی توێژینگەی کوردستان‌ناسی زانکۆی کوردستان) بەڕێوەچوو. بەڕێز چەمەن‌ئارا  هەندێک بەڵگەی مێژوویی و ئەدەبی شیکردەوە کە لە گوتارە فەرهەنگیی و ئەدەبییەکانی ئێرانی و ئیسلامی، ناوچەی زاگرۆس و فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی، بەشێکی نادیار و پەراوێزخستراوی هەیە و تووشی نامۆیی و بێدەنگی بووە.
بەڕێزیان لە درێژە‌دا ئاماژەیان بەوە کرد کە تۆزێک بە سەر مێژووی ئەم ناوچەیە نیشتووە و ئێمە ناتوانین ئەمە لە ماباقی شوێنەکانی دیکە جیابکەینەوە و وەکوو نیزامێکی مەعریفەتی تایبەت پێناسەی بکەین، بەڵام ئێمە دەتوانین بە شیوەی "پێچەوانە خوێنی" مێژووی زاگرۆس بخوێنینەوە و بە پێی ئەو بەڵگانە و نیشانەگەلێک کە بۆمان بە جێماوە، ئەم نادیاری و تەپ‌وتۆزە مێژووییە لا ببەین و خوێندنەوەیێەکی نوێمان بێت لە مەڕ مێژوو و فەرهەنگی ئەم ناوچەیە. خوێندنەوەی ئەدەبی کوردی لە ڕووی فۆرم، ناوەرۆک، جووانیناسی و بەکارهێنان چەندین ڕاستیی تازەمان بۆ دەخاتە ڕوو کە لەو ڕێگەوە دەتوانین سنوورەکانی مەعریفیی ئەدەبی کوردی لە سەردەمانی پێش سەدەی پازدە و شازدەی زایینی دیاری بکەین.
بەشی سێهەمی پەنێل بە بەشداری بەڕێز فاتێح سەعیدی (زانکۆی سۆران_گوتینگتن) بەڕێوەچوو کە تێیدا بەڕێزیان بە پێشکەش کردنی بەشێک لە تێزی دۆکتۆراکەیان جەختیان خستە سەر پەرەسەندنی سۆفیزم لە ناوچەی جیبال لە سەدەکانی ۳ تاکوو ۶ی کۆچی.
بەڕێز سەعیدی لە درێژەدا ئاماژەیان دا بە خوێندوەی ئەو گوتارە زاڵانەی سەردەمی ئیسلامی تا سەردەمی مۆدێڕن کە سەبارەت بە ناوچەی زاگرۆس بوونیان بووە و دۆزینەوەی هۆکاری ئەوەی کە لە دەرەوەی مۆدێڕن و ئەو گوتارە زاڵانەی کە بە ناوی گوتاری جیبالەوە نووسراون، چی بووە؟
هەروەها بەڕێز سەعیدی بە وردی هۆکارەکانی فەرامووشی یان نەخوێندنەوەی جیبال لە مێژووی هاوچەرخ خستە بەر باس و گوتارە زاڵە⁦ناسیۆناڵیستەکانی ئێرانییی خستە بەر ڕەخنەی گوتارناسانە